ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ده‌رمانسازه‌كانی پارێزگای ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
ده‌رمانسازه‌كانی ئیسفه‌هان له ئاست گرانی و نایاب بوونی ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌رز بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان دابین ده‌كرێت و ده‌رمان مه‌شموولی ته‌حریمه‌كان نابێت، به‌ڵام مافیاكانی ده‌رمان ئه‌رز وه‌رده‌گرن، ده‌رمان هاورده ده‌كه‌ن و له بازاڕی ڕه‌ش دا به چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی، ده‌یفرۆشن و كه‌س به‌دواداچوونیان بۆ ناكات.
