ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی “عێرفان خه‌زایی” و كۆمه‌ڵێك له دۆستانیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “عێرفان خه‌زایی” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “عێرفان خه‌زایی” ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌هریاری تاران گیانی به‌ختكرد.
