ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئامێدییان به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆریان به گوندنشینان گه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا، تۆپخانه‌كانی توركیاش گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئامێدییان به سه‌ختی بۆردوومان كردووه و له گوندی “گوهرهزێ” زیانێكی زۆر به ماڵ و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
