ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر بازاڕی شاری سه‌راوان و ئه‌و كاسبكارانه كه به‌ڵگه‌ی پێناسه‌یان پێ نه‌بووه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
پاش كوژران و برینداربوونی ١٩ هێزی ڕژیم له هێرشی چه‌كدارانی جه‌یشۆلعه‌دل بۆ سه‌ر بنكه‌ی فه‌راجا له شارستانی ڕاسه‌ك، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی قورس به‌سه‌ر شاره‌كانی به‌لووچستان دا زاڵ كراوه و شه‌پۆلێكی نوێ له ڕفاندنی و به‌ندكرانی شارومه‌ندانی به‌لووچ ده‌ستی پێكردووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كان له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان دا، چه‌ندین كاسبكاریان له نێو دووكانه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.