ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی “ئێستیم” له ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی شیركه‌تی “ئێستیم”، كاروباری ئه‌و ناوه‌نده‌یان بیلاته‌كلیف به‌جێ هێشتووه، له‌حاڵێكدا حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازی ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی كارگه كۆبوونه‌وه و كاتێك هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت، درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌كه‌یان شكاند.
