ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “موژگان كاڤووسی”، توێژێنه‌ر و له چالاكانی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی كوردی له كلارده‌شتی مازه‌نده‌ران، پاش بانگ‌كران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی تۆنێكابۆن گوازریه‌وه.
“موژگان كاڤووسی” له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ساری به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به ٣٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ر” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له تۆمه‌تی “افساد فی الارض” بێ تاوان ناسێندرا و به‌پێی یاسای سزادانی ئیسلامی و به له‌به‌رچاوگرتنی ماوه‌ی به‌ندكرانی پێشووی، ٣٩ مانگ زیندانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠١، “موژگان كاڤووسی” پاش تێپه‌ڕكردنی ١٠٤ ڕۆژ زیندان به شێوه‌ی كاتی و به دانانی بارمته‌ی سێ ملیارد تمه‌نی له زیندانی قائیمشار ئازاد كرا.
