“فه‌ریبا ئه‌سه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“فه‌ریبا ئه‌سه‌دی” مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج گوازرایه‌وه. ناوبراو نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و پێویستی به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.