ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئومید ئیلاهی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئومید ئیلاهی” له‌لایه‌ن پشت و كه‌مه‌ره‌وه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.