به‌یانی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خوێندكارانی كۆلێژی حیسابات له زانكۆی به‌هه‌شتی، له ناڕه‌زایه‌تی به كۆكردنه‌وه‌ی بووفه و شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خوێندكاران له نێو لابی زانكۆ، مانیان گرت و له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆی به‌هه‌شتی به بیانووی ئه‌وه‌یكه كچ و كوڕ پێكه‌وه له‌به‌رده‌م بووفه كۆده‌بنه‌وه یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌نده‌ڵی داده‌نیشن كه ڕووبه‌ڕووی كوڕانه، كافه‌تریا‌ی زانكۆی داخستووه و سه‌نده‌ڵییه‌كانی نێو مه‌حه‌وته‌شی كۆكردۆته‌وه. به‌یانی دووشه‌ممه كاتێك خوێندكاران ئه‌و گۆڕانكارییه‌یان بینی، كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست و له نێو مه‌حه‌وته‌دا كۆبوونه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكاران و بێ‌ڕێزیان به كچان كردووه.