کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ریكردنی “عه‌زیز قاسم زاده‌” له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی

بێبه‌ریكردنی عه‌زیز قاسم زاده‌ له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی 4

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی ڕه‌شت “عه‌زیز قاسم زاده‌” له‌ چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلانیان له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “عه‌زیز قاسم زاده‌” تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ دانی مه‌رخه‌سی ده‌رمانی به‌و چالاكه‌ سنفیه دژایه‌تی ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ “عه‌زیز قاسم زاده‌” له‌ ساڵی ١٤٠٠وه‌ به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” زیندانی كراوه‌.