به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “خه‌شایار سفیدی” خوێندكاری كارناسی ئه‌رشه‌دی موزیك له زانكۆی هونه‌ری تاران كه پێشتر بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن دوور خرابوو، له‌لایه‌ن كه‌میته‌ی ئینزیباتیه‌وه بۆ هه‌میشه له زانكۆ ده‌ركرا.
“خه‌شایار سه‌فیدی” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر و له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “كیان پیرفه‌له‌ك” و چله‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، بۆ ڕێزگرتن له یادیان به سێ‌تار موزیكی ژه‌ندبوو. پاش ئه‌و چالاكییه، خه‌شایار له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی هونه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن دوور خرایه‌وه، ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی له به‌رپرسانی زانكۆ نه‌كرد و هیچ كات له چالاكییه‌كانی په‌شیمان نه‌بوووه، بۆ هه‌میشه له زانكۆ ده‌ركرا.
