شه‌ش شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی ئه‌شكدزی یه‌زد له‌لایه‌ن لقی یه‌كی بازپۆرسی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” بانگهێشت كراون.
ناسناوی ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه بریتیه له: “زه‌هیر پیشداد”، “ئێحسان دێهقانی ئه‌شكدزی”، “موحسین دێهقانی ئه‌شكدزی”، “محه‌ممه‌دحسێن كه‌ڵانته‌ری ئشكدزی”، “محه‌ممه‌دمێهدی ئه‌یووبی ڕاد” و “محه‌ممه‌د كه‌ڵانته‌ری ئه‌شكدزی”.به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگا، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌شكدز بناسێنن.
