هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کرماشان ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بە شێوەیەکی وهحشیانه هەڵیانکوتایه سەر ماڵی “کیومەرس ئەمیری کەڵەجۆیی” ناسراو بە (لەک ئەمیر)، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و توێژەر و بەبێ بەڵگەی قهزایی ماڵەکەیان پشکنی.
بهپێی زانیارییهكان، “کیومەرس ئەمیری کەڵەجۆیی” بەهۆی چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانییەوە بەردەوام لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکاندا بووه. بە وتەی هاووڵاتیانی كرماشانی، هێزە ئەمنییەکان وێڕای هەڕەشەکردن و خولقادندنی دڵەڕاوکێ، لە وڵامی داوای مۆڵەت و بەڵگەی یاسایی بۆ چوونە ژوورەوە، نامەیەکیان بە نووسراوەی ناڕوون پیشان داوە و تەنانەت ڕێگەیان نەداوە ئەو شاعیرە دەقی نووسراوەی نێو نامەکەش بەتەواوەتی بخوێنێتەوە.