کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ دوو شارومه‌ندی به‌هایی له‌ مازنده‌ران

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ دوو شارومه‌ندی به‌هایی له‌ مازنده‌ران 1

له‌ درێژه‌ی سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان، له‌ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی مازه‌نده‌ران په‌روه‌نده‌ی بۆ دوو شارومه‌ندی به‌هایی دیكه‌دا ساز كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی شه‌شی دادسه‌رای قائێمشار له‌ پارێزگای مازنده‌ران، بۆ دوو شارومه‌ندی به‌هایی به‌ ناوه‌كانی “ئاناهیتا كوشك باغی” و “كه‌یوومه‌رس ئه‌كبه‌ری” په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی ساز كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌.