ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی بانه به ناوی “دیاكۆ عه‌لی نژاد”، له ڕێگه‌ی هاڵواسینی خۆی، كۆتایی به ژیانی هێنا.
جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری خۆكوژی ئه‌و منداڵه ڕوون نییه، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بێ هیوایی له نێو لاوان به تایبه‌ت ئه‌و پارێزگانه‌ی نرخی بێكاری و هه‌ژاریان له سه‌ره‌وه‌ی ئاماری پارێزگاكانی دیكه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی منداڵانه له ئێران. بۆ نموونه له شاره سنوورییه‌كانی كوردستان، به‌شێكی زۆر له منداڵان به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕوویان له كۆڵبه‌ری كردووه و وازیان له خوێندن هێناوه، كاتێك له‌سه‌ر سنوور كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌درێنه به‌ر لێدان و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت.