ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ماڵدزراوانی شیركه‌تی “پارس خودڕه‌و پیشتاز مێهر” له ناڕه‌زایه‌تی به تاڵانكردنی داراییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماڵدزراوانی ئه‌و شیركه‌ته به مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتومبێل پاره‌یان به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌ته داوه به‌ڵام ئۆتومبێله‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراوه و داراییه‌كانیان تاڵان كراوه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ناڕازیان به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له‌به‌رده‌م شیركه‌ت خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.