ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “سرووش پورئه‌حمه‌دی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، له زیباكناری گیلان به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ڕێوه چوو.
“سرووش پورئه‌حمه‌دی” سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندار و پاش چه‌ند ساعه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانخواردكردنه‌وه ژاراوی و ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتیه پاش ئازادی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرا به‌ڵام ڕۆژی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مه‌راسمی ساڵڕۆژی سرووش له ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و ڕێگه‌یان نه‌دا دژبه حكوومه‌ت دروشم به‌رز بكرێته‌وه.