ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “به‌كتاش ئابتین”، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و چالاكه سیاسیه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“به‌كتاش ئابتین” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، شاعیر، نووسه‌ر، فیلمساز و ئه‌ندامی كانووی نووسه‌رانی ئێران، به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠، به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆڕۆنا و بێبه‌شكرانی له ده‌رمان، گیانی له‌ده‌ستدا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.