به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی بێكاری ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و پاش دۆزینه‌وه‌ی كار له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن كه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری كۆماری ئیسلامییه.
“یه‌عقووب ڕه‌زازاده” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سه‌باره‌ت به ئیدعای سه‌رۆك كۆماری بۆ دابه‌زینی نرخی بێكاری بۆ ٧٪ ڕایگه‌یاند: ئیدعای موخبر سه‌باره‌ت به كه‌مبوونی نرخی بێكاری له ئێران دوور له ڕاستیه و له هه‌ندێك له پارێزگاكان ئاماره‌كان زۆر سه‌رتر له‌و نرخه‌یه كه ده‌وڵه‌ت باسی ده‌كات. بۆ نموونه له پارێزگاكانی ئه‌راك، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و فارس كه سه‌نعه‌تین، ئاماری بێكاری كه‌متره و ڕێژه‌ی كۆچی لاوان له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ ئه‌و ئوستانانه زۆتره، به‌ڵام له شاره كوردنشینه‌كان ڕێژه‌ی بێكاری له ئاماری كیشوه‌ری سه‌رتره و له شارێك وه‌كوو سه‌ڵماس به ٢٦٠ هه‌زار كه‌س دانیشتووه‌وه، ٣٠٪ی گه‌نجانی بێكارن و ناچارن ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.