به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پارێزگای كرماشان، چه‌ندین جۆر گوڵ و گیای نایابی ئه‌و پارێزگایه وه‌كوو نه‌رگیز، هه‌ڵمه‌ڵه، لاولاو، زۆزان و سۆرانه به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕێكخراوی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان خه‌ریكه له ناو ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پارێزگای كرماشان نایابترین گوڵی نه‌رگیز و ههڵمهڵهی هه‌یه كه له جیهان دا به‌ناو بانگه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و سامانه سرووشتیه خه‌ریكه له ناو ده‌چێت. چالاكانی ژینگه‌یی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: بایه‌خ نه‌دانی ڕێكخراوه‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و هه‌ژاری خه‌ڵك وای كردووه كه توی ئه‌و گوڵه نایابانه بۆ چاندن ده‌به‌نه ماڵه‌وه و كاسبی پێ ده‌كه‌ن، به‌و بۆنه‌وه ئێستا توی زۆربه‌ی گوڵ و گیا نایابه‌كان له سرووشت دا نه‌ماوه و مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.