ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “عوسمان قادری” تەمەن ٥٣ ساڵ، باوکی چوار منداڵ و خەڵکی نەغەدە، پاش ١٨ ڕۆژ به‌ندكران و به‌دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
“عووسمان قادری” بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، دوای هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەكەی بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی درا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه و دواتر به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.