ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی “فەریدە وەیسی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، “فەریدە وەیسی” سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، بەرگریی لە خۆی کردووە. قازی پهروهندهكه بابەت و ویدیۆکانی ئەم چالاکە مەدەنییەی سەبارەت بە “ژن وشیاری”، وەکوو بهڵگه بۆ تهبلیغ دژی نیزام ناو بردووە. “فەریدە وەیسی”، ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز، ئیبلاغیهیێكی بۆ ئامادەبوون لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی دێولان سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، پێ گەیشتووه. شایانی باسه كه بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩، ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرابوو.