وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٨ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سه‌عید موحسنی” هاووڵاتی خه‌ڵكی ئیلام، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سهڕتای مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سه‌عید موحسنی” هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، منداڵی ٨ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌و شارومه‌نده‌یان به بارمته گرت. ناوبراو ڕۆژی پێنجی سه‌رماوه‌ز سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلامی كرد و منداڵه‌كه‌ی ئازاد كرا. سه‌عید ده‌رچووی بواری ئه‌ندازیاری نه‌وته و ساڵی ڕابردوو له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه به دوو ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرابوو.