به‌پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، دەوڵەتی تورکیه لە هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریه پلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ی بە چڕی خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لە شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا کە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی پێ‌کرد، بە هەزاران کەس لە غەزە کوژران و بە دەیان هەزار کەسیش لە زێدی خۆیان ئاوارەبوون. لە چوارچێوەی پلانی رەش و تاریک لە دژی ڕۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، بەپێی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانیان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان كردۆته قوربانی. داگیركه‌ران وێڕای كوشتن و ڕفاندن، ماڵ و زه‌وی خه‌ڵكی كوردیان داگیر كردووه و ده‌وڵه‌تی توركیاش ٢٥٠ هه‌زار له بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی حه‌ماسی له غه‌زه‌وه هێناوه‌ته هه‌رێمه‌كه و له شاره‌كانی عه‌فرین، جرابلۆس و ئه‌عزاز جێگیری كردوون.