له ڕۆژدانی ڕابردوودا، “فوئاد فه‌تحی” له چالاكانی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاره‌نووسی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی تاران “فوئاد فه‌تحی” بە تۆمه‌ته‌كانی “ئەندامیەتی لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، “هەوڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ قەدەغەی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوو ساڵ قەدەغەی ئەندامەتی لە گرووپ و ڕێكخراوه سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و وەرگرتنەوەی مافی نیشتەجێبوون لە تاران و دەوروبەری بۆ ماوەی دوو ساڵ، مەحکووم کراوە. شایانی باسه كه ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، “فواد (سیرووس) فەتحی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌ز، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له چالاكانی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی ڕشت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای دانانی وه‌سیقه بۆ ئازادكردنی، بازپۆرسی لقی چوار دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به ناوی “ڕه‌جه‌بی”، له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و چالاكه كرێكارییه دژایه‌تی كردووه.