ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان ڕوویدا و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی چه‌و و لم ئه‌نجام دراوه و ته‌نیا ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی له‌ناو بردووه.
بە گوتەی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ساڵانێكە كارگەی چەو و لم لە دەوروبەری گوندی ساوا لە ناوچەی “خاو میراوا”ی سەر بە مەریوان، بەبێ لەبەرچاو گرتنی بنەماكانی ژینگەپارێزی بە دڵی خۆیان خەریكی تەقاندنەوەی كێوەكانی ناوچەكە بە شێوەیەكی مەترسیدارن و زیانێكی زۆریان بە ژینگە و زیندەوەرانی ناوچەكە گەیاندووە. ئەنجومەنی سەوزی چیا باسی لەوە كردووە كە ساڵانێكە داوایان لە بەرپرسان كردووە كە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن، بەڵام هیچ لایەنێك خۆیان بە بەرپرس نەزانیوە و بۆیان گرینگ نەبووە.