كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی شه‌ش زانكۆی گه‌وره‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ده‌ست له هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكاران هه‌ڵ ناگرێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خوازیاری هه‌ماهه‌نگی زۆرتر له نێوان خوێندكارانی ناڕازی و بازاڕیان بوون.
له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی، زانكۆی تاران، عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، زانكۆی فێرده‌وسی مه‌شهه‌د، زانكۆی ئیسفه‌هان و زانكۆی یه‌زد هاتووه: “چینه جیاوازه سنفیه‌كانی موعه‌لمیان، كرێكاران و …..هه‌تد، پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژیان له ڕێكخستن و پێوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ خوێندكاران هه‌یه، ئه‌و هاوكارییه ئه‌توانێت به سازكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا به‌هێزتر بێت”.