ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی له مه‌یدانی باستیل كۆبوونه‌وه و له مه‌راسمێكدا ڕیزیان له هه‌وڵه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران گرت.
ڕۆژی ڕابردوو و پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له شاری ئۆسلۆی نۆ‌رویژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی له مه‌یدانی باستیل كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له چالاكییه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، به ڕقس و ئاواز پشتیوانی خۆیان له “سادق باقری” ناسراو به “سادق بوقی”، شارومه‌ندی خه‌ڵكی ڕه‌شت ده‌ربڕی.