ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له پارێزگاكانی ئیسفه‌هان، خووزستان، مازه‌نده‌ران و گیلان دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی فوولاد له شاره‌كانی قائێمشار، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان و ئه‌هواز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕێوه. خانه‌نشینكراوانی فوولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی كارامه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد بوون.