کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی قوتابیانی به‌لووچ له‌ موعه‌لیمانی مانگرتوو

پشتیوانی قوتابیانی به‌لووچ له‌ موعه‌لیمانی مانگرتوو 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، قوتابیانی به‌لووچستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له‌ موعه‌لیمانی مانگرتوو چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی شاغڵ له‌ ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ له‌ چه‌ند شاری به‌لووچستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ موعه‌لیمه‌كانیان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست. موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.