به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له گونده‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی ئاویان نییه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك نه‌داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دانیشتووانی گونده‌كانی سهیدهناو”، “پڕئاو”، سهیدهناوی دهیم” و “ناوخاس” له ناوچه‌ی تایجوزی سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی چه‌ند ساڵه به‌ده‌ست وشكه‌ساڵی و بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵن. هه‌موو كانیهكانیان وشك بووه و خه‌ڵك ناچارن له ئه‌سپ كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له مه‌ودایه‌كی دووره‌وه بۆ ماڵه‌كانیان بگوازنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ئاژه‌ڵیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو نییه، گاڵۆنی ئاو له‌سه‌ر شان دائه‌نن و مه‌ودایه‌كی دوور ئه‌بڕن تا ئه‌گه‌نه ماڵ.