ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه سنوورییه‌كانی زابۆل به چه‌قۆ دوو سووختبه‌ریان به‌هۆی هه‌ڵگرتنی گاڵۆنێك به‌نزین بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ كه گاڵۆنێك به‌نزینیان پێ بووه له سنووری میله‌ك له شاری زابۆل به زه‌ربه‌ی چه‌قۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو سووختبه‌ره به هێزه ئینتزامییهكانیان ڕاگه‌یاندووه كه له ماڵه‌وه نه‌خۆشیان هه‌یه و پێویستیان به پاره بۆ كڕینی ده‌رمانه، به‌ڵام دوو چه‌كداری ڕژیم به شۆكێری به‌رقی ئازاریان ده‌ده‌ن و دواتر به چه‌قۆ برینداریان ده‌كه‌ن.