ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز و یه‌ك ڕۆژ پێش ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “موحسین شكاری”، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و هاوبه‌ندییه‌كانی پێشووی له زیندان، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“موحسین شكاری” ڕۆژی ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا. ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، موحسین وێڕای ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهان و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سێدار درا.