ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر به‌له‌می كاسبكاران و ماسیگیرانی به‌نده‌ر كرگان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و دواتر چه‌ند مه‌له‌وانیان به توندووتیژی و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵیش هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی كاسبكارانی ئه‌و به‌نده‌ره و چه‌ند كه‌سیان به ده‌ستڕێژی گوله بریندار كردبوو.