ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئابادان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، په‌رداختی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی بۆنی كرێكاری و كارتی پێرسۆنێلی نه‌وت، په‌رداختی وامی كه‌م به‌هره، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.