ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشهممه ١٥ی سهرماوهز له ڕاپۆرتێكدا ڕیاگهیاند: دەستدرێژی و توندوتیژیی سێکسی، چەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” بووه.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکی ١٥٥ لاپەڕەییدا باسی لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان، پیاوان و منداڵان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران، بەسیج، وەزارەتی ئیتلاعات و ناوەندە جۆرلوجۆرەکانی پۆلیس لە کاتی شۆڕشی ژینادا کردووه و چیرۆکی بەشێک لە قوربانییەکانی بڵاو کردۆتهوه. لەم ڕاپۆرتەدا لێدوانی ٤٥ خۆپیشاندەری تەمەن ١٢ بۆ ٤٨ ساڵ لە منداڵ، ژن و پیاو بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ئامانجی ڕژیم لەم توندوتیژی و ئەشکەنجەدانە، بێدەنگکردنی خۆپیشاندەران و ڕووخاندنی دەروونیان بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستدرێژی، لێدان بەشێک لە ئەشکەنجەکە بووە، هێزەکانی ڕژیم شهلاق و شۆكی بهرقیان له خۆپیشاندەران داوە، ماددەی هۆشبەریان پێ داون، دەستبەسەریان كردوون و برسی و تینوویان ڕاگرتوون.
