به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی سێشه‌ممه حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌نووچێهر به‌رزه‌گه‌ر گیزڕوود”، “ساسان مه‌له‌كی” و “مێهدی مورادی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێكرا. ئێعدامی ئه‌و سێ به‌ندكراوه له حاڵێكدایه كه زیندانیه‌كی دیكه‌ش به ناوی “موجته‌با ئه‌میری” به‌هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی كه‌ره‌ج له‌سێداره درابوو.