ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕه‌زا دێهبۆید” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ساری به‌ڕێوه چوو.
“ڕه‌زا دێهبۆید” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” له شاری ساری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له ساری به‌ڕێوه چوو و ئازادیخوازان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای بن.