به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو لاوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌لی ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ده‌ستڕێژی گولی هێزه ئه‌منیه‌كان له چابه‌هار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، “عه‌لی و محه‌ممه‌د ڕه‌ئیسی” هه‌ر دوو خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی جالقی سه‌ر به شارستانی سهراوانن و به‌یانی سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م ڕستۆڕانێك له چابه‌هار تیرۆر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان به دوو ماشێنی پژۆی سپی ئۆتومبێلی ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌لووچه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه عه‌لی و محه‌ممه‌د هه‌ر دوو گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو ژنی سه‌رنشینی ئۆتومبێلهكهش به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌لووچه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و دووربینه‌كانی به‌رده‌م ڕستوڕانهكهشیان زه‌وت كردووه.