به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زه‌ینه‌ب خۆنیاب پور” شارومه‌ندی خه‌ڵكی بێهبه‌هان و “مه‌نووچێهر فه‌لاح” خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌ینه‌ب خۆنیاب پور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی” دژی نیزام” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “مه‌نووچهر فه‌لاح” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ڕه‌شت، پاش پێنج مانگ بیلاته‌كلیفی له زیندانی لاكان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.