ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، بۆ نۆیەمین ڕۆژ لەسەریەک دوكاندار و كاسبكارانی به‌نده‌ر گناوە مانیان گرت و لە بەردەم فەرمانداری كۆبوونه‌وه‌یان بەڕێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانیان لە دژی سیاسەتە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی داوه. بازاڕیان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌ل له ڕیگه‌ی لێنج و ته‌رخیسی ئه‌و كه‌لووپه‌لانه بوون كه له گۆمرۆك دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
