کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ئاویاری كاروونی شووشته‌ر

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ئاویاری كاروونی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پڕۆژی ئاویاری شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون له‌ شارستانی شووشته‌ر، له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروونی شووشته‌ر خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش ١٥ ساڵ كاركردن، هێشتا دۆخی پیشه‌ییان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ و له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌.