کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نه‌عه‌تی فوولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌‌نعه‌تی فوولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماه‌ز، له‌ چه‌ند شاری ئێران له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ساری و قه‌زوێن له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خۆپێشاندانیان كردووه‌. خانه‌نشینكراوانی فوولاد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.