ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست ڕێگریكردنی هێزه‌كانی سپای پاسداران له هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌ل له ڕێگه‌ی لنجه‌وه مانیان گرت.
به‌وته‌ی بازاڕیانی به‌نده‌ر گه‌ناوه، حكوومه‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌ل له ڕێگه‌ی لنجه‌وه مه‌عیشه‌تی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، له‌حاڵێكدا سپای پاسداران به شێوه‌ی نایاسایی هه‌موو جۆره كه‌لووپه‌لێك هاورده و هه‌نارده ده‌كات. نه باج به ئیداره‌ی ماڵیات ئه‌دات و نه وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوندێكه، به‌ڵام ورده كاڵایه‌ك كه خه‌ڵكی هه‌ژار بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان هاورده‌ی ده‌كه‌ن توڕه‌یان ده‌كات و ڕێگری لێ ده‌كه‌ن.