ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ئازادیخوازان له چه‌ند شاری ئێران، بۆ پشتیوانی له “تووماج ساڵحی” تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئاوادیخواز به بڵاوكردنی تراكت و هه‌ڵواسینی به‌نێر له چه‌ند شاری ئێران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌ندكرانی دووباره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده شۆڕشگێڕه نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند كه تووماج ته‌نیا نییه و ملیۆنان كه‌س پشتیوانی لێده‌كه‌ن و ئه‌بێ به زووترین كات ئازاهد بكرێت.