ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران كرێكار له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و كه‌می حه‌قده‌ست، خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قه‌ست و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون. ئه‌و مانگرتن به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر بڵاوكرابوو، له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌ڕێوه چووه.