شه‌وی پێنجشه‌مه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ گرووپێكی چه‌كدار له نێو شاری زاهدان تێكهه‌ڵچوون و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له شارۆچكه‌ی كه‌شاوه‌رزی شاری زاهیدان شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و چه‌ند چه‌كدارێك ڕوویداوه و به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا میدیاكانی ڕژیم هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاو نه‌كردۆته‌وه و هیچ گرووپێكیش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
