وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی كه‌مبوونی شیری وشك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیه‌وه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ ڕێگریكردن له قاچاخی شیری وشكی منداڵان، له‌وه‌به‌دواوه له ده‌رمانخانه‌كان ته‌نیا به نیشاندانی كارتی میللی شیری وشك ده‌فرۆشن.
ئیدعاكانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه نرخی هه‌ر قوتی شیری وشكی منداڵان له‌سه‌دا ٤٠ به‌رز بووه‌ته‌وه و له بازاڕیشدا ده‌ست ناكه‌وێت. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، نرخی هه‌ر قوتییه‌ك شیری وشك له ٤٠ و ٥٠ هه‌زاره‌وه گه‌یشتۆته ٧٠ بۆ ٨٠ هه‌زار تمه‌ن، هه‌روه‌ها نرخی هه‌ر قوتی شیری وشكی خارجی له ١٧٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٧٨٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه و هه‌نێكیشیان له ٨٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن گران بووه.
