ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به ناوه‌كانی “په‌ره‌ستوو مۆعینی”، “زه‌هرا سه‌فایی”، “محه‌ممه‌دمه‌سعوود مۆعینی” و “كامران ڕه‌زایی فه‌ر” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری، ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی گشتی” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها، “ته‌یموور ڕه‌زاییان” یه‌كێكی دیكه له به‌ندكراوانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، به پێبژاردنی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه.