کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ حیجابانه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ حیجابانه‌كانی ڕژیم له‌

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجییه‌كان، ڕۆژانه ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ ویستگه‌كانی میترۆی تاران ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی حیجاببانی ڕژیم ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵه‌ و تێكهه‌ڵچوونیان.

له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردۆوه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی، شێوازه‌ جۆراوجۆره‌كانی سه‌ركوت، هه‌ڕه‌شه‌، به‌ندكران، زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌ل و پۆلۆمپی دووكانه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌، به‌ ئاكامه‌كانی نه‌گه‌یشتووه‌ و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژنانێكی زۆرتر دیواره‌كانی سه‌ركوت ده‌شكێنن و سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانیان چۆڵ ناكه‌ن. ڕژیم له‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا ویستگه‌كانی شانۆی شار و چواڕێیانی وه‌لیعه‌سری میترۆی كرده‌ توونێلی وه‌حشه‌ت، به‌ڵام ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ته‌سلیمی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت نه‌بوون و درێژه‌ به‌ خه‌باتیان ئه‌ده‌ن.